هاووڵاتیان لە ناوچە سنوورییەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان بە تایبەت ناوچەی بەرواری باڵا دەڵێن هەزاران داری دارستانەکان دەبرێن و دەگوازرێنەوە بۆ تورکیا.
ژینگەپارێزێکی شاری دهۆک دەڵێت لەگەڵ خێزانەکەی بڕیاریان داوە بە ئەنجامدانی پرۆژەیەک بۆ چاندنی یەک ملیۆن نەمام بە ئامانجی پاراستنی ژینگە و بەرزکردنەوەی جوانی ناوچەکە و پەرەپێدانی باخچەکان.
لە شاری دهۆک، کچانی خاوەن بەهرەی وەرزشی بەشداری خولی ڕاهێنانی کیک بۆکسێن دەکەن و سەرکەوتن بەدەست دەهێنن.