به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما بڕیاریدا هێرشه ئاسمانییه‌کانی بۆ سه‌ر داعش له عراق دا. ئایه ئه‌م هێرشانه به پێی پێویسته بۆ کۆتایی هێنان به مه‌ترسییه‌کانی داعش له عێراق؟.
پاش ڕووداوه‌کانی شه‌نگال و هێرشی هێزه‌کانی داعش بۆ سه‌ر کورده ئێزیدییه‌کان سه‌دان هه‌زار که‌س ئاواره بوون. به‌شێکیان ڕوویان له چیاکانی شه‌نگال کردووه‌و ئێستا له ڕه‌وشێکی زۆر خراپدان. به‌شێکی تریشیان له کۆمه‌ڵگاکانی خانکێ و شاریان.
وه‌زیری ڕۆشنبیری ئێران عه‌لی جه‌نه‌تی له ڕاگه‌یاندنێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که کۆمه‌ڵگای ئێران به‌ره‌و داڕمانی ئه‌خلاقی ده‌ڕوات.
له‌گه‌ڵ زیادبوونی کێشه و ناکۆکیـیه تایفیـیهکان له عێراق، هه‌ندێـک ده‌ڵێن ئێسـتا زه‌مینه له‌باره بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی و هه‌ندێـکیش له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌دا نین
پاش نزیکه‌ی 9 مانگ بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكده‌هێنرێت و له په‌رله‌مان متمانه وه‌ربگرێت پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و شه‌هیدانیش دوو ساڵ به دوو ساڵ له‌لایه‌ن یهكێتیو پارتییه‌وه بهڕێوهدهبرێتو دوو ساڵی یه‌كه‌می ناوخۆ له‌ده‌ستی پارتیدا ده‌بێت.
له چه‌ند ساڵی ڕابوردوو له چه‌ند ولایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ڕێگا به به‌کارهێنانی مه‌ریوانا درا بۆ مه‌به‌ستی ته‌ندروستی به‌ڵام بۆ یه‌که‌م جاره بۆ مه‌به‌ستی که‌یفخۆشی له ولایه‌تی کۆلۆرادۆ کێشانی مه‌ریوانا یاسایی کرا.
دوابه‌دوای بڕیاری به پارێزگاکردنی هه‌ڵه‌بجه دره‌چوو ژماره‌یه‌ک له دانیشتوانی قه‌زای سه‌یدسادق خۆپیشاندانیان ساز دا جگه‌له‌وه‌ی داوا ده‌که‌ن که نه‌خرێنه سه‌ر پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هاوکات خۆپیشانده‌ران ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌ت گوزاری له ناوچه‌که‌یان و داوای ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی به‌رپرسه باڵاکان ده‌که‌ن.
ڕێکخراوی پاراستی ڕۆژنامه‌وانان له کۆتایی ساڵی 2013 ڕایگه‌یاند ئه‌و ساڵه خوێناوی‌ترین ساڵ بووه بۆ ڕۆژنامه‌وانان، و پاش سوریاش عێراق دووهه‌م وڵات بوو بۆ زۆرترین پێشێلکاری دژ به ڕۆژنامه‌وانان. ساڵی 2013 بۆ ڕۆژنامه‌وانان له هه‌رێمی کوردستانیش ساڵێکی خۆش نه‌بوو، له 5 ی مانگی 12 ڕۆژنامه‌وان کاوه گه‌رمیانی له لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو له که‌لار کوژرا.
ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ڕێکخراوی ڕۆژنامه‌وانانی بێسنوو که له ڕۆژی چوارشه‌ممه بڵاو کرایه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌کات ئێران یه‌کێکه له‌و پێنج وڵاتانه‌ی که زۆرترین ڕۆژنامه‌وانی تێدا له زینداندایه.
هه‌تا کاژمێر 8 ی شه‌و به کاتی که‌رکوک شه‌ڕ به‌رده‌وام بووه له نێوان هێزه‌کانی ئاسایش و ئه‌و چه‌کدارانه‌ی باره‌گای هه‌واڵگرییان له شـاری که‌رکوک گرتووه.
کۆچه‌ر ئه‌بوبه‌کر ئه‌و کچه‌ی له ڤێستیڤاڵی گه‌لاوێژی ئه‌مسالدا خه‌ڵاتی باشترین شیعری پێبه‌خشرا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باس له‌و ده‌قه‌ی ده‌کات که خه‌ڵاته‌که‌ی بردۆته‌وه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ئه‌مه‌ریکاییه‌کان جه‌ژنی سوپاس گوزاری ده‌گێڕن. له‌م پشودانهدا خێزانه‌کان له‌یه‌ک کۆده‌بنه‌وه و سوپاسی یه‌زدان ده‌که‌ن بۆ ئه‌و شتانه‌ی که پێیانی به‌خشیوه.
له 16 ی مانگی یازده پێشبڕکێی شاجوانی عێراق له ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجام درا که له لایه‌ن ڕێکخراوی به‌رهه‌مهێنانی یه‌ڵافام له شاری شیکاگۆی ولایه‌تی ئیلنۆی ئه‌نجام درا
سـۆران عومه‌ر ده‌ڵێت کۆمه‌ڵی ئیسلامی بڕیاری داوه به‌شـداری له حکومه‌تێـکی بنکه فراواندا بکات، به‌ڵام ئه‌گه‌ربێت و هیچ لایه‌نێـکی دیکه‌ی ئۆپـۆزسیۆن تیایدا به‌شداری نه‌کات، ئه‌وا ئه‌ویش به‌شـدار نابێت
ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما له وتاری هه‌فتانه‌یدا باسی ئه‌و گرفته‌ی کرد که له ماڵپه‌ڕی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی حکومه‌تدا هه‌یه و گوتی ئه‌وه ده‌بێت بزانرێت که خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی شتێک نییه بۆ هه‌ندێک که‌س بێت ئه‌مه مافی هه‌مو که‌سێکه.
پرسیار زۆرن له‌سه‌ر به‌شداری خانمان له‌ژیانی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا و گه‌یشتنیان به‌و پۆستانه‌ی که پێویسته تیایدا بن له نێوه‌نده‌کانی بڕیارداندا.
هه‌ندێک له شیکه‌ره‌وه له‌وبڕوایه‌دان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕۆڵێکی ئه‌وتۆ نابینێت له بڕیاردانی ده‌نگده‌ران کاتێک ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنه‌کان له ئه‌فغانستان له 5 ی مانگی 4 ی ساڵی 2014 ئه‌نجام بدرێت، هه‌ر له ساڵی 2014دا هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له وڵاته‌که ده‌کشێنه‌وه.
هه‌وڵه‌کانی به‌رده‌وامن بۆ ئه‌نجامدانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد مانگی داهاتوو له هه‌وڵێر. به پێی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن تورکیا داوا ده‌کات مه‌سعودا بارزانی سه‌رۆکی هه‌ریمی کوردستان سه‌رۆکایه‌تی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد بکات.
ڕۆژێک پاش هێرشه‌که‌ی شاری که‌رکوک بۆ سه‌ر چایخانه‌یه‌ک، کاربه‌ده‌ستانی شاره‌که فه‌رمانی داخستنی ته‌واوی چایخانه‌کانی شاره‌که‌یان دا تا ماوه‌یه‌کی نادیار.
زیاتر نیشـان بده