نزیکه‌ی کاژمێرێک له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵی مردنی زانا حه‌مه ساڵح ، قایمقامی پێشوی سلێمانی له ژووری گرتوخانه‌که‌یدا بڵاو بووه‌وه و ته‌رمه‌که‌شی براوه بۆ پزیشکی دادوه‌ری.
زانا حه‌مه ساڵح ، پێشتر به تاوانی به‌رتیل وه‌رگرتن و دابه‌شکردنی نایاسایی زه‌وی ده‌ستگیر کرابوو وه به‌پێی به‌ندی 307 ی یاسای سزادان له گرتوخانه هێڵرابووه‌وه.
له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له شاری سلێمانیه‌وه ده‌ڵێت له یه‌که‌م ڕاگه‌یاندنیدا ئاسایشی گشتی له سلێمانی ده‌ڵێت زانا حه‌مه ساڵح خۆی خنکاندووه.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هێشتا هیچ زانیاریه‌ک له پزیشکی دادوه‌ریه‌وه بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه.
بۆ گوێگرتن له زانیاریه‌کانی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له سلێمانی ده‌توانن کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه‌ن.