ئه‌ندامێکی سه‌نته‌ری کوردستان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ده‌ڵێت به پێی هه‌لومه‌رجی ئێستای سیاسی عێراق وا پێده‌چێت ده‌رفه‌ته‌کان له به‌رده‌م پارتیه باوه‌کانی شیعه‌کاندا زۆرتر بێت بۆ پکهێنانی حکومه‌تی ئایندهی عێراق.
شـاره‌زایه‌کی سیاسی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو مالیکی بـبێته‌وه به سه‌ره‌ک وه‌زیر ئه‌وا ده‌سه‌ڵاته‌کانی جارانی نامێنێت
دکتۆر یوسف گۆران، له گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵحدا ده‌شڵێت پێی وایه ئه‌گه‌ریش بێتوو نوری ئه‌لمالیکی گه‌ڕێکی تری پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ده‌ست بێنێته‌وه ئه‌وا ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی چوار ساڵی ڕابردووی نامێنێت چونکه گۆڕان له هاوکێشه سیاسیه‌که‌دا دروست ده‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:54 خوله‌كه.