یوسف گۆران ئه‌ندامی سه‌نته‌ری کوردستان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ده‌ڵێت ڕوداوی هێرشکردنی ئیسرائیلیه‌کان بۆ سه‌ر که‌شتیه‌کان له که‌ش و هه‌وایه‌کی خراپ‌دا بووه و ئه‌وه ڕه‌نگه وایکردبێت ئیسرائیلیه‌کان به شێوه‌یه‌کی توندتر ڕه‌فتاریان کردبێت.
یوسف گۆران پێی وانییه ڕوداوی که‌شـتیه‌کانی کۆمه‌کی غه‌زه کار بکاته سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی
به‌ڕێز گۆران ده‌ڵێت پێی وانییه ئه‌م ڕوداوه راسته‌وخۆ کاریگه‌ری بکاته سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست.
به‌ڵێن ساڵح له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا گفت و گۆی له‌گه‌ڵ یوسف گۆران‌دا کردوه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 5:37 خوله‌که.