دکتۆر یوسف گۆران، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی په‌ره‌پێدانی مرۆڤایه‌تی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت پێی وانییه به‌م زووانه و به‌تایبه‌تیش پاش پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عێراق قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که کۆتایی بێت.
دکتۆر یوسف گۆران: ئه‌نجومه‌نی نوێی سیاسی عێراق کێشه‌ی سیاسی و ده‌ستوری له ولاته‌که‌دا دروست ده‌کات
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر گۆران ده‌شڵێت ناشتوانرێت وا چاوه‌ڕوان بکرێت حکومه‌تی داهاتووی عێراق بتوانێت ته‌واوی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بکات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:14 خوله‌که.