به ده‌یان هه‌زار که‌س له موخالیفان و لایه‌نگرانی حکومه‌تی یه‌مه‌نی له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی سه‌نعای پایته‌خت گردبوونه‌وه بۆ سـازدانی خۆپـیشـاندان، ئه‌مه‌ش له ڕۆژێـکدا که لایه‌نگرانی ئۆپـۆزسیۆن ناویان لێ نا ڕۆژی توڕه‌بوون.
خۆپـیشـانده‌رانی دژی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح له زانکۆی سه‌نعا گردبوونه‌وه له گه‌وره‌ترین خۆپـیشـانداندا که له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌دا سـازکران و ده‌ڵێن ئه‌وان دیانه‌وێت وه‌کو ئه‌وه‌ی تونس و میسر بکه‌ن.
لایه‌نگرانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح‌یش ڕێـپـێوانیان به ناوشـاری سه‌نعادا سـازکرد و دروشمی دژی خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت ده‌گوته‌وه و ده‌یانگوت ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت وڵاته‌که ناسه‌قامگیر بکه‌ن.
ئه‌م خۆپـیشـاندانانه ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێن که عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح به په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی گوت ئه‌و هه‌وڵ نادات درێژه به ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی بدات، کاتێـک له سـاڵی 2013 دا کۆتایی به‌م گه‌ڕه‌ی دێت و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتیش ناداته ده‌ست کوڕه‌که‌یه‌وه.
عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح که بۆ 32 سـاڵه سه‌رۆکه داواشی کرد پـلانی هه‌موو خۆپـیشـاندانێـک که بڕیاره سـازبکرێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی یه‌مه‌ن خۆشـحاڵی خۆیان به‌رامبه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌ربڕی، به‌ڵام گوتیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ئه‌وان له خۆپـیشـاندانه‌کانیاندا به‌رده‌وام ده‌بن.