هه‌زاره‌ها یه‌مه‌نی ده‌ستیان به قۆناغێکی نوێی خوپیشاندانه‌کان کردووه له پایته‌ختی وڵاته‌که له هه‌وڵێکدا بۆ کۆتایی هێنان به ده‌یه‌ها ساڵانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك عه‌بدوڵا ساڵح.
خۆپیشانده‌ران له ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا له چه‌ند شۆێنیکی سه‌نعا کۆبوونه‌وه که بریتی بوو له زانکۆی سه‌نعا بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی حکومه‌ت.
جێی باسه سه‌رۆك عه‌بدوڵا ساڵح زیا له سی ساڵه حوکمی یه‌مه‌ن ده‌کات و دووباره له ساڵی 2007 دا هه‌ڵبژێردرایه‌وه و له پشنیارێکیدا بۆ گۆڕینی ده‌ستور ڕه‌نگه ڕێی پێبدرێت له ده‌سه‌ڵات بمێنیته‌وه له‌و ده‌مه‌ی قۆناغی سه‌رۆکایه‌تی له ساڵی 2013 به‌سه‌ر ده‌چیت.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا و دوا به‌دوای چه‌ند خۆپیشاندانێکی دژ به حکومه‌ت، سه‌رۆکی یه‌مه‌ن پێشنیاری زیادکردنی موچه‌ی کارمه‌ندانی مه‌ده‌نی و له‌شکری کرد.
نزیکه‌ی 23 ملیون دانیشتوانی ئه‌و وڵاته ڕۆژانه له‌سه‌ر دوو دۆلار و یاخود که‌متر گوزه‌ران ده‌که‌ن.