ئه‌مڕۆ شه‌ممه به ده‌یان هه‌زار له خۆپـیشـانده‌رانی دژ به حکومه‌ت له یه‌مه‌ن کۆبوونه‌وه وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و پـێشـنیاره‌ی بۆ سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح کرابوو بۆ ده‌سـت لهکارکێشـانهوه.
یه‌کێـک له خۆپـیشـاندانه‌کان له شـاری ته‌عز به‌ڕێوه‌چوو که ڕۆژی هه‌ینی پـێـکدادانی کوشـنده‌ی تێدا له نێوان هێزه‌کانی ئاسایش و خۆپـیشـانده‌رانی دژ به حکومه‌ت ڕوویدا.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌مه‌وه 4 که‌س کوژران و ده‌یان که‌سیکه برینداربوون. هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ له شـاری عه‌ده‌نی سه‌ر که‌نار خۆپـیشـانده‌ران کۆبوونه‌وه.
له لایهکیکهوه ئه‌مڕۆ یه‌مه‌ن باڵیۆزی خۆی له قه‌ته‌ر کێشـایه‌وه. ئاژانسی فه‌رمی یه‌مه‌ن (سه‌با) ڕایگه‌یاند ئه‌و هه‌ڵوێسته دوای ئه‌وه بوو سه‌رۆک وه‌زیرانی قه‌ته‌ر شێخ حه‌مه‌د بن جاسم ئه‌لثانی پـێـنجشه‌ممه گوتی 6 وڵاتی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو به‌و هیوایه‌ن بگه‌نه ڕێـکه‌وتنێـک له‌گه‌ڵ سه‌رۆک سـاڵح بۆ ده‌سـتبه‌رداربوونی له ده‌سه‌ڵات.
ئاژانسه‌که ده‌ڵێت بانگهێشـتکردنهوهی باڵیۆزه‌که‌ی یه‌مه‌ن بۆ ڕاوێژکردنه له دووی مانگی ڕابردوودا خۆپـیشـانده‌رانی دژ به حکومه‌ت داوای کۆتاییهێنانی حوکمه‌که‌ی ده‌که‌ن که بۆ 32 سـاڵه ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌بات.
سه‌رۆک سـاڵح ئاماده‌ی ده‌ربڕی ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێ ئه‌نجامبدرێت.