به ده‌یان هه‌زار یه‌مه‌نی به‌شـداریان له خۆپـیشـاندانێـکدا کرد له سه‌نعای پایته‌خت بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردنی حکومه‌ت له‌گه‌ڵ یاخیبووه ئیسلامیـیه‌کان له ناوچه‌ی ئه‌بیه‌نی باشوری وڵاته‌که.
ڕۆژی دووشه‌ممه خۆپـیشـانده‌ران به ڕێـپـێوان به‌ره‌و ماڵی جێـگری سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌بد ڕهبـبۆ مه‌نسور هادی ڕۆیشتن و سکاڵانامه‌یه‌کیان دایه ده‌سـتی پاسه‌وانانی به‌ر ده‌رکی ماڵه‌که‌ی.
خۆپـیشـانده‌ران حکومه‌ت تاوانبارده‌که‌ن به‌وه‌ی کارێـکی ئه‌وتۆ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و چه‌کداره ئیسلامیـیانه ناکات ئه‌وانه‌ی له کۆتایی مانگی پـێـنجه‌وه ده‌سـتیان به‌سه‌ر به‌شـێـکی ناوچه‌ی ئهبیهندا گرتووه. چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێن عه‌لی عه‌بدوڵـڵا سـاڵح و لایه‌نگرانی دیانه‌وێت ئه‌م مه‌سه‌له بۆ مه‌رامی خۆیان بقۆزنه‌وه تاوه‌کو نیشـانی بده‌ن هه‌ر ته‌نها ئه‌وانن ده‌توانن وڵاته‌که له قاعیده بـپارێزن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه عه‌بد ڕهبـبۆ به وه‌کاله‌ت له شوێنی سه‌رۆک عه‌بدوڵـڵا سـاڵح کارده‌کات که له 3 ی مانگی شه‌شه‌وه به‌هۆی هێرشێـک بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی به سه‌ختی برینداربوو و ئێسـتا له عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه چاره‌سه‌ری بۆ ده‌کرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی سه‌بای سه‌ر به حکومه‌ت ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له پارێزگای ته‌عز بۆسه‌یان بۆ هێزێـکی سوپای کۆماری ناوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا 4 سه‌رباز کوژراون و 12 ی دیکه برینداربوون.