شه‌ڕ و پـێـکدادانی قورس له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن هه‌ڵگیرسـاوه‌ته‌وه له نێوان هێزه‌کانی سه‌ر به سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح و چه‌کدارانی خێڵه‌کی ئه‌وانه‌ی چوونه‌ته پاڵ خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ته‌وه.
گهواهدران ده‌ڵێن له به‌ره‌به‌یانی پـێـنجشه‌ممه‌وه ده‌نگی ته‌قینه‌وه و ته‌قه‌یه‌کی زۆر باکوری شـاره‌که‌ی گرتووه‌ته‌وه، له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌ت شه‌ڕی لایه‌نگرانی ڕێبه‌ری خێڵه‌کی شێخ سـادق ئه‌لئه‌حمه‌ر ده‌که‌ن.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ ڕاپـۆرتێـک سه‌باره‌ت به زیانه گیانیـیه‌کان نه‌دراوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو خۆپـیشـاندانه‌کان له دژی سه‌رۆک سـاڵح زیادیانکردووه و پـێـکدادانه‌کانی نێوان هه‌ردوو لا بوونه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی زیاتر له 100 که‌س.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن ئۆباڵی ئه‌و نائارامیـیه‌ی وڵاته‌که‌ی گرتووه‌ته‌وه خسته ئه‌ستۆی بزوتنه‌وه‌ی ئۆپـۆزسیۆن که به ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی سـاڵی 2006 قایل نین.
ئه‌بو به‌کر ئهلقربی ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی به‌ڕێز سـاڵح وابه‌سته‌یه به‌وه‌ی هه‌نگاو به‌ره‌و پـێشه‌وه بنێت له پـلانێـکدا بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ جێـگرێـکی.