چه‌کدارانی خێڵه‌که‌ی یه‌مه‌نی له باکوری سه‌نعای پایته‌خت فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی حکومه‌تیان بهرداوهتهخوارهوه ، هاوکاتی ئه‌وه‌ی به ده‌یان هه‌زار له خۆپیشانده‌ران له دره‌نگانێکی ئه‌مڕۆدا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایـیان له دژی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح ئه‌نجامدا.
فڕۆکه جه‌نگیه‌که له ناوچه‌یه‌ک به دووری 40 کیلۆمه‌تر له سه‌نعای پایته‌خت که‌وته خواره‌وه ، واته له‌و ناوچه‌یه‌ی پیاوانی خێڵه‌کی شه‌ڕیان له دژی هێزه‌کانی لایه‌نگری سه‌رۆکی یه‌مه‌نی کردووه.
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که سه‌رچاوه‌کانی خێڵه‌کی ده‌ڵێن، جه‌نگاوه‌ره‌کانیان به چه‌کی دژه ئاسمانی فڕۆکه‌که‌یان به‌رداوه‌ته خواره‌وه و فڕۆکه‌وانه‌که‌یان ده‌ستگیرکردووه.
دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ، پیاوانی خێڵه‌کی دژ به عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح ده‌ستیان به‌سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شکری سوپای پاسه‌وانی یه‌مه‌نیدا گرت و فه‌رمانده‌ی بنکه‌که‌یان کوشت و هه‌روه‌ها 30 سه‌ربازیان به دیل گرت.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه خۆپیشانده‌رانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی شاری سه‌نعا ئاڵایان ده‌شه‌کانده‌وه و هه‌روه‌ها نیشانه‌ی ئاشتیخوازیان به‌رزکردبووه‌وه ، له‌و ده‌مه‌ی به رێپـێوان ده‌ڕۆیشتن و دروشمی دژ به عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحی سه‌رۆکی یه‌مه‌نیان ده‌چڕێ .
خۆپیشاندانه‌کانی ناره‌زایی له دژی سه‌رۆکی یه‌مه‌نی له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا روێ له هه‌ڵچون کردوه و له ئاکامی شه‌رو پێکدادانی نێوان لایه‌نانی دژ به یه‌کدا پتر له 100 که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.