عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵحی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن په‌یمانی داوه نه‌هێڵێت شه‌ڕی ناوخۆ بکه‌وێته نێو وڵاته‌که‌یه‌وه، له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی بۆ سێـیه‌م ڕۆژه له‌سه‌ر یه‌ک له پایته‌ختی وڵاته‌که شه‌ڕی پـیاوانی خێڵێـکی سه‌ر به ئۆپـۆزسیۆن ده‌که‌ن.
گه‌واهیده‌ران ڕۆژی چوارشه‌ممه له سه‌نعای پایته‌خت گوێـیان له ده‌نگی ته‌قه بووه هاوکاتی ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا له ناوچه‌ی حه‌سابه‌ی پایته‌خت که باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌تی لێـیه شه‌ڕیان ده‌کرد.
له لێـدوانیدا بۆ ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ئۆباڵی ڕوودانی شه‌ڕه‌که‌ی خسته ئه‌سـتۆی سه‌رۆکی خێڵه‌که‌ی شێخ سـادق ئه‌لئه‌حمه‌ر که بووه‌ته هاوپه‌یمانی ئۆپـۆزسیۆن و ده‌یه‌وێت به زووترین کات ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت.
به‌ڕێز سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌و نایه‌وێت شه‌ڕه‌که گه‌وره بێت. گوتیشی ئه‌و ته‌نها ئه‌و کاته ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ده‌بێت که گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی ته‌واو ده‌بێت. ئه‌و له ئێسـتادا بۆ نزیکه‌ی 33 سـاڵه سه‌رۆکه.
به‌ڕێز سـاڵح پـێشـتر ڕه‌تیکرده‌وه به‌رنووسی ڕێـکه‌وتنێـک مۆربکات که له لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداوه‌وه داڕ‌ێژرابوو و پـێشـنیاری ده‌کرد ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی بۆ جێـگرێـکی له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا بگوێزێته‌وه.