سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌کی مۆرکرد به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی بۆ جێـگرێـکی، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێـک له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ کۆتایی هێنان به 10 مانگ له خۆپـیشـاندان و ناڕه‌زایی که سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ی گرتبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه و له ڕێـوڕهسمێـکدا له ڕیازی پایته‌ختی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه، به‌ڕێز سـاڵح ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ی مۆرکرد ئه‌وه‌ی له لایه‌ن وڵاتانی گهنداوهوه دارێژراوه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه سه‌رۆکی یه‌مه‌نی له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا بۆ چه‌ندان جار به‌ڵێنی دابوو که پلانی په‌یوه‌ست مۆربکات، به‌ڵام هه‌موو جارێک له دوا ساتدا له مه‌سه‌له‌ی مۆرکردنی پلانه‌که پاشگه‌ز ده‌بووه‌وه.
جه‌مال بن عومه‌ری نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ یه‌مه‌ن ده‌ڵێت به‌ڕێز عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح و هه‌روه‌ها ئۆپۆزسیۆنی یه‌مه‌نی دوێنێ سێشه‌ممه له‌سه‌ر دهستپێسخهریهکی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو رێککه‌وتن. ده‌ستپێشخه‌ریه‌که داوا له سه‌رۆکی یه‌مه‌نی ده‌کات ده‌ستبه‌جێ ده‌سه‌ڵاتی حکومڕانی وڵات ڕاده‌ستی جێگری سه‌رۆک ' عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور هادی" بکات و له به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره‌ش سه‌رۆکی یه‌مه‌نی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵدا نه‌کرێت.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی ده‌ستپێشخه‌ری ئاماژه پێدراو، عه‌لی عه‌بدوڵا وه‌ک سه‌رۆکێکی فه‌خری ده‌مێنێته‌وه ،هاوکات به‌ڕێز هادی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تێکی یه‌گرتوو ده‌کات هه‌تا ئه‌و کاته‌ی له چه‌ند مانگێکی داهاتوودا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆنی یه‌مه‌نی له مانگی یه‌کی ئه‌مساڵه‌وه رۆژانه گردده‌بوونه‌وه و ناڕه‌زاییان سازده‌دا و داوای ده‌ستبه‌جێ ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح ده‌کرد.