سه‌رۆکی ده‌ست لهکارکێشـاوهی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح به مه‌به‌سـتی چاره‌سه‌ری پـزیشـکی به‌ره‌و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی داوای له گه‌له‌که‌ی کرد له هه‌ر کهموکوڕیـیهکی خۆشبن که له ماوه‌ی 33 سـاڵی حوکمڕانیـیه‌که‌یدا کرابێت.
دوێنێ یه‌کشه‌ممه به‌ڕێز سـاڵح سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌نی جێـهێشـت و به فڕۆکه‌یه‌ک به‌ره‌و سه‌ڵته‌نه‌ی عومان ڕۆیشت. چاوهڕواندهکرێت بۆ ماوه‌یه‌کی کورت له‌وێ بمێنێته‌وه و پاشـان به‌ره‌و نیویۆرک بڕوات.
دوێنێ یه‌کشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند که‌وا داواکه‌ی به‌ڕێز سـاڵح بۆ گه‌شتکردن بۆ ئه‌مه‌ریکا ته‌نها بۆ چاره‌سه‌ری پـزیشـکی قبوڵ کراوه و بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو ده‌مێنێته‌وه.
سـاڵح چه‌ند کاتژمێرێـک به‌ر له ڕۆیشـتنی، له وتارێـکی ماڵئاوایـیدا له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن داوای له گه‌له‌که‌ی کرد لێی خۆشبن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له ماوه‌ی حوکمڕانیـیه زۆرداریـیهکهیدا کراون. ئه‌و هه‌روه‌ها به‌ڵێنی دا بگه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌مه‌ن و به‌رده‌وامبێت له ڕێبه‌رایه‌تیکردنی پارتی کۆنگره‌ی گه‌لی گشـتی.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه به‌ڕێز سـاڵح له مانگی شه‌شی سـاڵی ڕابردوو به سه‌ختی برینداربوو و به‌هۆیه‌وه چه‌ند مانگێـکی له عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه بۆ چاره‌سه‌ری پـزیشـکی به‌سه‌ربرد.
چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆنی یه‌مه‌ن بۆ ماوه‌ی سـاڵێـک بوو خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایـیان سـازدهکرد به مه‌به‌سـتی ده‌سـتبه‌رداربوونی سـاڵح له ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه‌ش به هاوشێـوهی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه جهماوهریـیانهی وڵاتانی ناوچه‌که‌ی گرتۆته‌وه.