کاربه‌ده‌ستانی یه‌مه‌نی ده‌ڵێن به هۆی پێکدادانی نێوان سه‌رهه‌ڵداوه شیعه‌کان و خێڵه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت له باکوری یه‌مه‌ندا له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا به لایه‌نی که‌م 34 که‌س کوژراون.
هه‌ر له هه‌رێمی حه‌رف سوفیاندا به لایه‌نی که‌م 28 که‌س له شه‌ڕی نێوان سه‌رهه‌ڵدوانی حوسی و خێڵی عه‌زیزی هاوپه‌یمانی حکومه‌تدا کوژراون.
له ڕووداوێکی تری دره‌نگانێکی ڕۆژی سێشه‌ممه‌شدا کاربه‌ده‌ستانی ئاسایش ڕایانگه‌یاند سه‌رهه‌ڵداوانی حوسی بۆسه‌یان دانابوو و ڕێبه‌رێکی خێڵ و کوڕه‌که‌ی له‌گه‌ڵ 4 که‌سی تریان کوشتووه. حوسیه‌کان نکۆڵییان له‌و هێرشه کردووه.
حکومه‌تی یه‌مه‌ن له مانگی دوودا ئاگربه‌ستێکی له‌گه‌ڵ حوسیه‌کان ئه‌نجامدا له پاش شه‌ش ساڵی ناکۆکی. به‌ڵام نا سه‌قامگیری هێشتا هه‌ڕه‌شه ده‌خاته سه‌ر یه‌مه‌ن و عه‌ره‌بستانی سعودییه‌ی دراوسێ که به شێوه‌یه‌کی که‌م له ساڵی ڕابردووه‌وه خرایه نێو ناکۆکیـیه‌کان له کاتێکدا سه‌رهه‌ڵداوه‌کان ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌کانی سنوری عه‌ره‌بستانی سعودیه‌دا گرت.