کاربه‌ده‌ستان له یه‌مه‌ن ده‌ڵێن له دوو هێرشی جودادا دوو خۆکوژ خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا به لای که‌م 11 که‌س کوژراون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌م جووته په‌لاماره ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له پارێزگای ئه‌بیه‌نی باشوری وڵات ڕوویداوه، که له‌وێ هێزه‌کانی ئاسایش شه‌ڕی چه‌کداره‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده ده‌که‌ن.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن یه‌ک له خۆژهکان خۆی به بنکه‌یه‌کی پـشـکنینی خێڵه‌کیدا ته‌قاندووه‌ته‌وه و ئه‌وی دیکه‌شیان له نێو گردبوونه‌وه‌یه‌کی خێڵه‌کی خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه میلیتانه‌کان ده‌سـتیان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی باشوری یه‌مه‌ندا گرتووه له ماوه‌ی ئه‌و 6 مانگی ڕاپه‌ڕینه‌ی بۆ لادانی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح پهرپابووه. سه‌رۆکی یه‌مه‌ن هێشـتا له عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه‌یه که له‌وێ چاره‌سه‌ری ئه‌و برینانه‌ی ده‌کرێن که له ئاکامی هێرشێـکدا بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵه باڵه‌خانه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له سه‌نعای پایته‌خت له مانگی شه‌ش دووچاری بوو.
هێزه‌کانی حکومه‌ت هه‌وڵی ده‌رکردنی میلیتانه ئیسلامیـیه‌کان له‌و ناوچانه ده‌ده‌ن، به‌ڵام هێشـتا له پاش چه‌ندین هه‌فته له شه‌ڕ و پـێـکدادان و هێرشی ئاسـمانی ته‌نها پـێشـڕه‌ویـیه‌کی که‌میان کردووه.