به ده‌یان هه‌زار یه‌مه‌نی له سه‌نعای پایته‌ختی وڵاته‌که کۆبوونه‌وه بۆ به‌شـداریکردن له پـرسه‌ی خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت که له لایه‌ن پـشـتیوانانی عه‌بدوڵڵا سـاڵحی سه‌رۆکی وڵاته‌که‌وه کوژراون.
عه‌بدوڵڵا سـاڵح خێڵه‌که‌ی خۆشی به‌شـداریـیان له ئۆپـۆزسیۆن کردووه و داوای ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی ده‌که‌ن.
ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـک به‌شـداریان له‌و پـرسهیهی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه کردبوو بۆ هه‌ندێـک له‌و 52 که‌سه‌ی که له لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به سـاڵحهوه کوژرابوون له شوێنێـکی نزیـک زانکۆی سه‌نعا له ڕۆژی هه‌ینی.
ڕێبه‌ری عه‌شیره‌ته‌که‌ی عه‌بدوڵڵا ساڵح، شێخ سـادق ئه‌لئه‌حمه‌ر به‌یانـنامه‌یه‌کی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ مه‌لایه‌کی ناوداردا بڵاوکردۆته‌وه که تیایدا سه‌رۆکی یه‌مه‌ن به کوشـتنی خه‌ڵـکی به‌رپـرسیار ده‌که‌ن و داوای ده‌سـت لهکارێشـانهوهی ده‌که‌ن له‌و پـۆسته‌ی که 32 سـاڵه هه‌یتی.
ڕێبه‌ری عه‌شیره‌ته‌که و مه‌لاکه‌ش په‌سـنی گه‌نجانی وڵاته‌که و خه‌باتکارانی تر ده‌ده‌ن که مانگێـک زیاتره داوای ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌که‌ن.