ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه خۆکوژێـک له شـاری عه‌ده‌ن فه‌رمانده‌ی له‌شـکری ناوچه‌ی باشوری یه‌مه‌نی کوشت، ئه‌مه‌ش چه‌ند ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌شـکر توانیان میلیتانه ئیسلامیـیه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له ناوچه‌کانی باشوری وڵاته‌که وه‌ده‌رنێن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری یه‌مه‌ن ده‌ڵێت خۆکوژێـکی سۆماڵی خۆی به جه‌نه‌ڕاڵ سـالم عه‌لی قوتن ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا جه‌نه‌ڕاڵه‌که و دوو سه‌ربازی پاسه‌وانی کوژراون.
سه‌رچاوه‌کانی ته‌ندروسـتیش ده‌ڵێن له‌و هێرشه‌دا 12 که‌سی دیکه برینداربوون که نۆیان سه‌ربازبوون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه جه‌نه‌ڕاڵ سالم سه‌رپه‌رشتی ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌کانی دژی کۆمه‌ڵی ئه‌نسـار ئه‌لشه‌ریعه‌ی له باشوری وڵاته‌که ده‌کرد.
کۆمه‌ڵی ئه‌نسـار ئه‌لشه‌ریعه له ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوو و له ده‌می ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی یه‌مه‌ن له دژی ده‌سه‌ڵاتی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌سـتیان به‌سه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی باشوری وڵاته‌که‌دا گرت، به‌ڵام له‌شـکری یه‌مه‌ن توانی له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا له زۆربه‌ی ناوچه‌کان وه‌ده‌ریان بنێت.