ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به سه‌دان هه‌زار که‌س له شاره‌کانی سه‌رانسه‌ری یه‌مه‌ن خۆپیشاندانیان ساز دا و داوای لاچوونی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵلا ساڵح ده‌که‌ن و به‌رپه‌رچی لێدوانه‌که‌ی ده‌ده‌نه‌وه دژ به‌وه‌ی که ژنان به‌شداری له خۆپیشاندان له‌گه‌ڵ پیاواندا بکه‌ن.
له ڕۆژی هه‌ینیدا سه‌رۆک ساڵح داوای کۆتای هێنانی تێکه‌ڵبوونی ژن و پیاوی کرد له خۆپیشاندانه‌کانی دژ به حومهتدا. گوتیشی تێکه‌ڵبوونی ژن پیاو دژی یاساکانی ئیسلامه.
ئه‌و لێدوانانه‌ی هه‌ڵوێستی توندی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه لێکه‌وته‌وه، که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه چوونه سه‌ر شه‌قامه‌کانی سه‌نعا، ته‌عز ، ئاب و شاره‌کانی تر.
خۆپیشانده‌رانی یه‌مه‌نی ده‌ڵێن ئه‌وان به‌هۆی کێشه‌کانی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی کار فشاریان بۆ براوه. ئه‌وان داوا ده‌که‌ن سه‌رۆک عه‌بدوڵلا ساڵح ده‌ست به‌جێ واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت که 32 ساڵه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته.