عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحی سه‌رۆکی یه‌مه‌نی به‌ڵێنی داوه به‌م زووانه بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌که‌ی خۆی.
ناوبراو ئه‌و تێبینیانه‌ی دا له میانه‌ی وتارێکی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ی له شانشینی سعودیه، به‌ڵام ڕۆژێکی تایبه‌تی دیاری نه‌کرد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی. وه ئاماده‌یشی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ جێگرێكی ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ی چه‌کدرانی ئوپزسێۆن له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان لاببات.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه سه‌رۆکی یه‌مه‌نی له مانگی شه‌شی ئه‌مساڵه‌وه وا له وڵاتی شانشینی سعودیه‌یه و له‌وێ چاره‌سه‌ری برینه‌کانی بۆ ده‌کرێت که به هۆی هێرشێکی موشه‌کی بۆ سه‌ر کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی دووچاری هات.
وتاره‌که‌ی چه‌ند ڕۆژێك دوای ئه‌وه هات که هه‌زاران له یه‌مه‌نیه‌کان له سه‌رانسه‌ری وڵات ڕژابوونه سه‌ر شه‌قامه‌کان وه سه‌رله‌نوێ داوای ده‌ست له‌کارکشانه‌وه‌یان ده‌کرد. هه‌ندێـک له خۆپێشانده‌ران له ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوودا دروشمی دژی حکومه‌تیان ده‌چڕی و له کاتێکدا کۆمه‌ڵێك لایه‌نگری سه‌رۆك له سهنعائی پایته‌خت ڕێپێوانیان سازکرد.
به‌ڕێز سالح ئه‌مڕۆ گوتیشی که له ساڵی 2006 خه‌ریك بوو بڕیارێك بدات پۆسته‌که‌ی جێبهێڵێت، به‌ڵام ده‌ڵێت هاوڵاتیانی یه‌مه‌نی ویستیان هه‌ر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڕێز ساڵح به پارتی ده‌سه‌ڵاتی خۆی گوت ئه‌و ئاماده‌یه تاووتوێی پلانێکی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو بکات که داوای گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌کات بۆ جێگری سه‌رۆك.