ژنێک لە هێرشێکی تەقەکردندا لە باشووری ئیسڕائیل دەکوژرێت

دەزگاکانی فریاگوزاری خێرا دەڵێن ڕۆژی یەکشەممە چەکدارێک لە شاری بیرشیبای ئیسڕائیل تەقەی لە وێستگەیەکی پاس کردووە و ژنێکی کوشتووە و 10 کەسی دیکەی بریندار کردووە، ئەمە لە کاتێکدا کە هێزەکانی ئاسایش لە ئامادەباشیدا بوون پێش ساڵیادی هێرشەکەی 7 ی مانگی 10 ی حەماس بۆ سەر ئیسڕائیل.

فریاگوزاری خێرا وتی هێرشبەرەکە کوژراوە. شایەتحاڵێک لە شوێنی ڕووداوەکەدا بە ئێن 12 نیوزی وت سەربازەکانی بینیوە تەقەیان لە هێرشبەرەکە کردووە، میدیاکانیش دەڵێن هێرشبەرەکە ئەندامێکی کەمینە بەدەوییەکان بووە لە بیابانی نیگیڤ.

پۆلیس تەقەکردنەکەی بە هێرشێکی تیرۆریستی ناوبرد، بەڵام وردەکاری لەسەر ناسنامەی چەکدارەکە بڵاونەکردەوە.

هێزەکانی ئیسڕائیل لە سەرانسەری وڵاتەکەدا لە ئامادەباشیدان بۆ ئەگەری هێرشی سەر شەقامی لایەنگرانی فەلەستینییەکان پێش ساڵیادی هێرشەکەی ساڵی ڕابردووی حەماس بۆ سەر سنوورەکانی باشووری ئیسڕائیل، کە بووە هۆی هەڵگیرسانی جەنگەکە لە غەززەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز