ئافرەتێک لە فیستیڤاڵێکی سیاسیدا لە سوید بە چەقۆ کوژرا

پۆلیسی سوید

پۆلیسی سوید دەڵێت ئافرەتێک لە دوورگەی گۆتلاندی سوید بە چەقۆ کوژراوە، ڕووداوەکەش لەمیانەی فیستیڤاڵێکی ساڵانەی سیاسییدا بووە پێش هەڵبژاردنەکانی گشتی وڵاتەکە.

پۆلیس گوتی پیاوێک دەستبەسەرکراوە و گومانی ئەوەی لێدەکرێت ئافرەتەکەی کوشتبێت. بەڵام وردەکاری زیاتری نەدا.

ڤیستیڤاڵی ساڵای سیاسی سوید هەزاران کەس بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت و سیاسییەکانی وڵاتەکەش وتار پێشکەش دەکەن و قسە لەگەڵ دەنگدەران و گەشتیاراندا دەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز