دادگای باڵای سوید پـشـتگیری له فه‌رمانێـکی ده‌سـتگیرکردنی بۆ دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس کرد سه‌باره‌ت به لێپـرسینه‌وه له تۆمه‌تی دهسـتدرێژکردنه سه‌ر ناموس.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه دادگای باڵای سوید داوایه‌کی ئیستیئنافی له لایه‌ن جولیان ئاسانجی ته‌مه‌ن 39 سـاڵه‌وه ڕه‌تکرده‌وه و له بڕیارێـکدا دادگا ڕایگه‌یاند ئه‌و جۆره ئیستیئنافانه ته‌نها له حاڵه‌ته تایبه‌ته‌کاندا په‌سه‌ند ده‌کات که پـێویسـتی به پـیاداچوونه‌وه‌ی دادگا هه‌بێت.
له مانگی هه‌شتی ڕابردوودا دادپـرسی سـوید فه‌رمانێـکی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌سـتگیرکردنیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس ده‌رکردبوو، ئه‌وه‌ی دوو تۆمه‌تی هه‌راسانکردنی سێکسی و تۆمه‌تێـکی دهسـتدرێژکردنه سه‌ر ناموسی ئاڕاسته‌کراوه.
شـایه‌نی باسه ئه‌م هه‌فته‌یه ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس به هه‌زاران به‌ڵـگه‌نامه‌ی نهێنیان ئاشـکراکرد. له دواترین به‌ڵگه‌نامه دیپـلۆماسـیـیه ئاشـکراوهکانی ئه‌مه‌ریکادا له لایه‌ن ویکیلیکسه‌وه ئه‌وه نیشـان ده‌دات که ئه‌مه‌ریکا وه‌ک وڵاتێـکی گه‌نده‌ڵ و مافیا ته‌ماشـای ڕووسیا ده‌کات.
له نووسراوێـکی نهێنی که پـێده‌چێت له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له مۆسـکۆ سه‌رچاوه‌ی گرتبێت ڕووسیا وه‌ک وڵاتێـکی گه‌نده‌ڵ نیشـان ده‌دات له هه‌موو ئاسـته‌کانی حکومه‌تدا به به‌رتیل و سیخوڕیکردنیشهوه.