پـێنجشه‌ممه دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس جولیان ئاسانج به ئازادی له دادگایی باڵای له‌نده‌ن ده‌رچوو وه به‌ڵێنی دا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کانی نهێنی.
دادوه‌رێکی به‌ریتانیا ئاسانجی به که‌فاله‌ت ئازاد کرد پاش ئه‌وه‌ی ڕه‌تی داوای پێداچونه‌ووه بۆ ئازادکرانی له لایه‌ن دادپرسانی سوید داوه که له‌وه‌ی به تاوانه‌کانی ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر ناموس داوا کراوه.
ئاسانج له تێبینی کورتی له ده‌ره‌وی دادگا گوتی له‌سه‌ر کاری خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت و بێ گوناهی خۆی له‌م دۆسێـیه ڕاگه‌یاند.
دادوه‌ر قایل بوو ئاسانج به مه‌رج ئازادبکرێت وه‌کی دانانی 315،000 دۆلار به که‌فالت. ئه‌و ده‌بێت ئامێرێکی ئه‌لیکترۆنی بۆ چاودێریکردنی هاتوچۆی هه‌ڵگرێت و ڕۆژانه سه‌ردانی پۆلیسخانه بکات. هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌بێت له ماڵی ئه‌فسه‌رێکی پێشوی له‌شکری به‌ریتانیا که ئێستا لایه‌نگری ویکیلیکسه بمێنێته‌وه.
سه‌رۆکی یاسایی ئۆفیسی دادپرسی سوید به بی.بی.سی. گوت هیچ کاردانه‌وه‌ی به بڕیاری دادگای به‌ریتانیا نیـیه وه سوید خۆ له کاروباری ئه‌م پڕۆسه‌یه وه‌رنادات.
ئاسانج له‌وه‌تای هه‌فته‌ی ڕابردوو له گرتووخانه‌ی وهندزورثی له‌نده‌ن بوو پاش ئه‌وه‌ی خۆی دابوو به‌ده‌ست کاربه‌ده‌ستان.