کۆمه‌ڵێـک له هاکه‌ران ده‌سـتیانکردووه به هێرشێـکی ئنته‌رنێتی بۆ سه‌ر ئه‌و کۆمپانیا و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ویکیلیکسدا بڕیوه، ئه‌مه‌ش پـێـده‌چێت له تۆڵه‌ی ده‌سـتگیرکردنی دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس جولیا ئاسانج بێت.
کۆمه‌ڵه‌که که به خۆیان ده‌ڵێن "Anonymous" واته نه‌ناسراو ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رپـرسیارێتی خۆیان له کارخسـتنی ماڵپه‌ڕی ماسته‌رکارد ڕاگه‌یاند وه‌ک به‌شێـک له کرده‌وه‌یه‌کی وه‌ڵامدانه‌وه. جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌م کۆمپانیا دارایییه ڕایگه‌یاند که‌وا چیدی پـرۆسه‌ی به‌خشینی پاره بۆ ویکیلیکس به‌ڕێوه نابات که له ژێر گوشاری سیاسیـیه له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی بروسکه دیـپـلۆماسـیـیهکانی ئه‌مه‌ریکا.
هه‌روه‌ها هاکه‌ران هێرشیان کردۆته سه‌ر بانکی پـۆسـتفایناینسی سویسری که حسابی بانکی جولیان ئاسانجی لای خۆی داخستووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسـترالیا کێڤن ڕاد ده‌ڵێت ئه‌و لۆمه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات نه‌ک جولیان ئاسانج له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی بروسکه نهێنیـیه‌کان.