ئنستتیوتێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاندووه که حکومه‌تی سوریا بڕی نزیکه‌ی شه‌ش هێند زیاتر چه‌کی له نێوان ساڵانی 2007 هه‌تا 2011 هاورده‌ی وڵات کردووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ 5 ساڵی پێشتریدا و ڕووسیا ڕێژه‌ی له سه‌دا 72 ی ئه‌و چه‌کانه‌ی بۆ ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د دابینکردووه.
ڕاپۆرته‌که‌ی په‌یوه‌ست به گواستنه‌وه‌ی چه‌ک له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئنستتیوتی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاماده‌کراوه تیشکی خستۆه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی که چۆن مۆسکۆ به‌رده‌وامه له پێدانی چه‌ک به حکومه‌تی سوریا، ته‌نانه‌ت له‌و ده‌مه‌ی که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا و وڵاتانی دیکه گه‌مارۆی چه‌ک به سه‌ر سوریادا ده‌سه‌پێنن به‌هۆی سه‌رکوتکردنی توندئامێزی خۆپیشانده‌رانی ناڕه‌زا له لایه‌ن ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ڕاپۆرته‌که ئاماژه‌ی به بڕی ئه‌و چه‌کانه‌ی ڕووسیا ڕه‌وانه‌ی سوریای کردووه نه‌داوه، ئه‌مه‌ش دوای ده‌ستپێکردنی ڕاپه‌ڕین له سوریا له ساڵی 2011 دا. زۆربه‌ی ئه‌و چه‌کانه‌ی له ماوه‌ی ساڵانی 2007 هه‌تا 2011 ڕووسیا بۆ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی دابینکردبوو، بریتیبوون له سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی و موشه‌کی دژه که‌شتی، ئه‌وه‌ی به‌کارهێنانی ڕاسته‌وخۆی له‌م وڵاته نائارامه‌ی عه‌ره‌بیدا نیـیه. به‌ڵام هاوکات ئه‌م چه‌کانه ڕووسیا توانای له‌شکری ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی نۆژه‌نکردووه‌ته‌وه هه‌تا بتوانێت به‌رگری له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی پێ بکات .