ڕۆژنامه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ته‌له‌فونێکی مۆبایل دۆزرابۆوه له کاتی هێرشه‌که‌ی بوو به مایه‌ی کوژرانی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده ئوسامه بن لادن له پاکستان، زانیاری تێدایه له‌سه‌ر ژماره ته‌له‌فون و په‌یوه‌ندی کردن به کۆمه‌ڵێکی میلیتان که "په‌یوه‌ندی زۆر به هێزی" هه‌یه به ئاژانسی زانیاری پاکستان.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز، له زاری کاربه‌ده‌ستانی ناو ئاشکرا نه‌کراوی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت دۆزرانه‌وه‌ی ئه‌م ته‌له‌فونه، ئاماژه به‌وه ده‌دات حه‌ره‌که‌ت ئه‌لموجاهدین به‌شێک بوو له تۆڕی پشتیوانیکردن له بن لادن له ناو پاکستان.
ڕاپۆرته‌که ده‌ڵێت ته‌له‌فونه مۆبایله‌که هی ئه‌و پیاوه بوو که زۆر جێگای باوه‌ڕی بن لادن بوو وه خۆشی کوژرا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده له هێرشی 2 ی مانگی پێنج له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌کی تایبه‌تی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا(نێڤی سیڵز) بۆ سه‌ر ماڵی بن لادن له شارۆچکه‌ی له‌شکری ئه‌بوت ئاباد.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز ده‌ڵێت شیکه‌ره‌وانی ئه‌مه‌ریکی ڕوونیان کردۆته‌وه که سه‌رکرده‌کانی حه‌ره‌که‌ت ته‌له‌فونی کاربه‌ده‌ستانی زانیاری پاکستانیان کردبوو، به‌ڵام 'به‌ڵگه‌ی که مشتومڕی له‌سه‌ر نه‌بێت" له ده‌ستدا نیـیه که بیسه‌لمێنێت ئاژانسی سیخوڕی پاکستان ڕۆڵی له پاراستنی بن لادن هه‌بووه.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز له زاری کاربه‌ده‌ستێک ده‌ڵێت ته‌له‌فونه‌که"سه‌ره‌داوێکی جددی" بوو ئه‌وه‌ی دیار بکات چۆن بو بن لادن توانی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵان له شارۆچکه‌یه‌کدا بژیت که زۆربه‌ی له‌شکری پاکستانی تێدا ده‌ژیت.