به‌رپرسێکی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت 12 ئه‌مه‌ریکایی له یه‌مه‌ن ده‌ستگیرکراون، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای ئه‌و هه‌واڵانه بوون که ئاماژه به‌ده‌ستگیرکردنی ده‌یان که‌سانی بیانی به گومانی په‌یوه‌ندیـیان به تۆڕی ئه‌لقاعیده‌وه بوو.
پی جه‌ی کراوڵی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هیچ ورده‌کاری زیاتری په‌یوه‌ستی به ده‌ستگیرکردنی ئه‌و 12 ئهمهریکایییه نه‌دا و ئایا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هیچ په‌یوه‌ندی به‌و ده‌ستگیرکردنانه‌وه هه‌بووه یا نا.
به‌ڵام ناوبراو هاوکات ئاماژه‌ی به‌وه دا که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌موو هاوکاریـیه‌کی یه‌مه‌ن ده‌کات له‌پێناو که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی که تۆڕی قاعیده‌ی لقی یه‌مه‌ن ده‌یخوڵقێنێت، ئه‌وه‌ی به قاعیده له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بیدا ده‌ناسرێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه هه‌واڵه‌کانی میدیا ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی یه‌مه‌ن له‌م مانگانه‌ی دوایـیدا پتر له 30 که‌سی بیانیان ده‌ستگیر کردووه به گومانی په‌یوه‌ندیان به قاعیده‌وه.