به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما به توندی ته‌قه‌کردنه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی سه‌رزه‌نشتکرد ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی یه‌مه‌نه‌وه له دژی خۆپـیشـانده‌ران کران و بوونه مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 12 که‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا مارک تۆنه‌ر، توندوتیژیـیه‌کانی هه‌ردوو شـاری ته‌عز و حوده‌یده‌ی به ترسـناک ناوزه‌دکرد.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن له شـاری ته‌عز پـۆلیس و سیره‌گر به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نیـیه‌وه ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کردووه پاش ئه‌وه‌ی ڕژاونه‌ته نێو گۆڕه‌پانی به‌رامبه‌ر باره‌گای حکومه‌ت. ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکی پـێوه بوون.
هه‌روه‌ها گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن به ده‌یان خۆپـیشـاندهریش له هه‌ردوو شـاری حوده‌یدیه و به‌یدا له پـێـکدادانهکاندا برینداربوون.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز بڵاویکردۆته‌وه که‌وا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا چیدی پـشـتیوانی له عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ناکات و ئێسـتا باس له ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی ده‌کات.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا و یه‌مه‌ن که ناوی خۆیان ئاشـکرا نه‌کردووه ده‌ڵێن زیاتر له هه‌فته‌یه‌که ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵوێسـتی خۆی گۆڕیوه، کاتێـک وتووێژه‌کان ده‌سـتیپـێکرد. گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی پشـتڕاست نه‌کرده‌وه.
شـایانی باسه سه‌رۆکی یه‌مه‌ن ده‌ڵێت ئه‌و پاش سـازکردنی هه‌ڵـبژاردنێـکی نوێ ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ده‌بێت. گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی له 2013 ته‌واو ده‌بێت. ئێسـتا ئه‌و 32 سـاڵه سه‌رۆکه.