ئەمەریکا نیگەرانی خۆی لەسەر پێکدادانەکانی ئەمدواییانەی ئۆرشەلیم دەردەبڕێت

 ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جەیک سۆلیڤان

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جەیک سۆلیڤان

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جەیک سۆلیڤان لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونیەوە لەگەڵ هاوتا ئیسڕائیلییەکەیدا " نیگەرانی " ئەمەریکای دەربڕیوە لەسەر پێکدادانەکانی ئەمدواییانەی ئۆرشەلیم.

کۆشکی سپی لەکاتی خوێندنەوەی دەقی گفتوگۆکەی نێوان ڕاوێژکاری ئاسایشی ئەمەریکا جەیک سۆلیڤان و ڕاوێژکاری ئاسایشی ئیسڕائیل موئیر بن شباتدا وتی " بەڕێز سۆلیڤان دووبارە جەختی لە نیگەرانیی ئەمەریکا کردۆتەوە سەبارەت بە ئەگەری دەرکردنی خێزانە فەڵەستینیەکان لە گەڕەکی شێخ جەڕاحدا."

هەروەها ئاماژەشی بەوەدا " هەردوولا ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی هێرشە موشەکیەکان و ئەو باڵۆنە گڕدارانەی لە غەزەوە بەرەو ئیسڕائیل هەڵدەدرێن جێی قبوڵکردن نین و دەبێت سەرکۆنە بکرێن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز