کۆشکی سپی پێشوازی لە ' کراوەیی هێزەکانی تیگرای دەکات ' بە ڕووی ئاگربەستدا لە ئیسیوپیا

وتەبێژی کۆشکی سپی کارین جین پیێر

وتەبێژی کۆشکی سپی کارین جین پیێر

کۆشکی سپی دەڵێت " پێشوازی " لە بەیاننامەکەی هێزەکانی هەرێمی تیگرای باکووری ئیسیوپیا دەکات کە تیادا دەڵێن پڕۆسەی ئاشتی بە سەرپەرشتی یەکێتی ئەفریقا پەسەند دەکەن.

وتەبێژی کۆشکی سپی کارین جین پیێر بە ڕۆژنامەنووسانی گوت " کاتی خۆیەتی هەردوولا شەڕەکە ڕابگرن و گفتوگۆ بکەن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان."

گوتیشی ئیسیوپیا دەبێت " ئەم ساتە بقۆزێتەوە و دەرفەتێک بدات بە ئاشتی و دەبێت ئیریتریا و ئەوانی دیکەش دەست وەرنەدەنە ئەم ململانێیەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز