واشنتن ڕازی دەبێت بە فرۆشتنی 66 فڕۆکەی ئێف 16 بە تایوان

لە گرێبەستێکدا کە بڕەکەی دەگاتە ملیاران دۆلار ئەمەریکا ڕازیبوو بە فرۆشتنی 66 فڕۆکەی ئێف 16 بە تایوان و واپێشبینی دەکرێت ئەم گرێبەستە ببێتە هۆی توڕەبوونی چین.

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی " ئەم گرێبەستە لەگەڵ پابەندبوونمان بە پاراستنی بەرگری لەخۆکردنی تایوان یەکدەگرێتەوە." ئەمەش وەکو پەیامێکی ڕوون بۆ چین کە تایوان بە بەشێک لە خاکی چین دادەنێت.

وتیشی وەزارەتی دەرەوە بە فەڕمی سووربوونی خۆی بۆ فرۆشتنی فڕۆکە جەنگییەکان بە تایوان بە کۆنگرێس ڕاگەیاندووە.

ئەندامی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا مارکۆ ڕوبیۆ ڕۆژی هەینی ڕابردوو وتی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ ڕازیبووە بە فرۆشتنی 66 فڕۆکەی ئێف 16 بە تایوان و داواکەی بۆ کۆنگرێس ڕەوانە کردووە.

بەرپرسەکە وت " هاریکاری سەربازی لەگەڵ تایوان ئاشتی و ئاسایشی تەنگەی تایوان و ناوچەکەی بەهێزتر کردووە و بەردەوام دەبین لەوە."

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا دان دەنێت بە سەروەری تایواندا، ئەمەش بۆتە هۆی نیگەرانی و توڕەبوونی چین لەو پەیوەندییە نزیکەی ئەمەریکا و تایوان بە یەکەوە دەبەستێتەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس