ئه‌ندامه باڵاکانی دیموکراته‌کان به‌رده‌وامن له فشاره‌کانیان تا له‌م هه‌فته‌یه‌دا له سیناتی ئه‌مریکادا دووا ده‌نگدان بکرێت ، له‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی کۆنترۆڵکردنی چه‌کی ناو‌کی له‌گه‌ڵ ڕووسیادا. به‌ڵام ڕێبه‌ری کۆماریه‌کانی ئۆپزسیۆن له سینات‌دا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتویه‌تی ده‌نگ نادات بۆ په‌سه‌ندکردنی ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ی به ستارت ناسراوه.
وێڕای ئه‌و په‌یمانه‌ی سیناتۆر میچ مککۆنێل و هه‌ندێک له ئه‌ندامه ناسراوه‌کانی تری کۆماریه‌کان داویانه ، به‌ڵام ڕێبه‌رانی دیموکراته‌کان ، له‌وانه جۆ بایدن ، جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا ده‌ڵێن له‌و بڕوایه‌دان ، پشتیوانی پێویستیان هه‌یه له سینات‌دا بۆ په‌سه‌ندکردنی ئه‌و په‌یماننامه‌یه.
سه‌رۆکه‌کانی هه‌ردوو ولات ( وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ڕوسیا ) له مانگی چواردا په‌یماننامه‌ی ( ستارت ) یان مۆر کرد، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و په‌یماننامه‌یه له‌لایه‌ن یاسا دانه‌رانی هه‌ردوو وڵاته‌وه په‌سه‌ند بکرێت.
به‌پێی ئه‌م ڕێکه‌وتنه ده‌بێت مۆسکۆ و واشنتن ، عه‌مباری چه‌کی ناووکی خۆیان که‌م بکه‌نه‌وه.
زوویه‌کی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له سیناتی ئه‌مریکا هه‌وڵێکی تری کۆماریه‌کان، بۆ ده‌سکاری کردنی په‌یماننامه‌که ڕه‌ت کرایه‌وه.
هه‌رچ، گۆڕانێک له به‌نده‌کانی ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌دا بکرێت ، وا پێویست ده‌کات جارێکی تر هه‌ردوو لا بکه‌ونه‌وه دانوستاندن و بێ له‌وه‌ش هه‌ر ده‌سکاریه‌ک ده‌بێته مایه‌ی له‌ناوبردنی ئه‌و هیوایه‌ی سه‌رۆک ئۆباما ، که ده‌خوازێت تا کۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌و په‌یماننامه‌یه له لایه‌ن یاسا دانه‌رانی ئه‌مریکاوه په‌سه‌ند بکرێت.