هێزی ئاسمانی ئەمەریکا وتی فڕۆکەکانی جۆری بی- 52 مەشقی سەربازییان ئەنجامداوە لەنزیک دەریای باشووری چین و دوورگەی ئۆکیناوا لە باشووری ژاپۆن و ڕۆژنامەیەکی چینیش ئەو مەشقانەی بەستەوە بەو مانۆڕە سەربازییەی پەکین ئەنجامی دەدات لەنزیک تایوان.
هێزی ئاسمانی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا فڕۆکە جەنگییەکان لە جۆری بی-52 لە بنکەی ئاسمانی ئەندەرسن لە دوورگەی گوام نیشتوونەتەوە و دواتر گواستراونەتەوە بۆ دەریای باشووری چین."
وتیشی " فڕۆکە جەنگییە بی-52 ەکان مەشقێکیان ئەنجامداوە و دواتر بەرەو نزیک دوورگەی ئۆکیناوا ڕۆشتوون بۆ ئەنجامدانی مەشقی سەربازیی لەگەڵ فڕۆکە جەنگییە ئەمەریکییەکاندا لە جۆری ئێف-15 سی ستڕایک، ئەمەش پێش ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ گوام."
وتیشی " ئەم مەشقە بەردەوامانە ئامانج لێی پاراستنی ئامادەیی هێزەکانی ئەمەریکایە و بەپێی یاسای نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێن."
وتەبێژی هێزی ئاسمانی وتی " ئەمە ئەرکێکی ڕۆتینیە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز