ئەمەریکا پڕۆسەی داواکردنی ڤیزای کۆچی تایبەت بۆ ئەفغانییەکان ئاسان دەکات

وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت ئەمەریکا پڕۆسەی داواکردنی ڤیزانی کۆچی تایبەت بۆ ئەفغانییەکان ئاسان دەکات، داواکارەکان ئێستا دەتوانن تەنها یەک فۆڕم پڕبکەنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن و وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا ئالیخاندرۆ مایۆرکاس لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا گوتیان ئەو ئەفغانییانەی کە تازە داوای ڤیزای کۆچی تایبەت دەکەن، لەم هەفتەیەوە چیتر پێویست ناکات داوای جیا جیا لە پێگەی کۆچی تایبەت تۆمار بکەن.

گوتیشیان " ئەم پڕۆسە ڕێکخراوە نوێیە کە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ ئەوەی پڕۆگرامەکە چالاکتر بکەین، یارمەتیدەر دەبێت لە لابردنی بەربەستەکانی بەردەم داواکاران و کاتی داواکردنەکەش کەم دەکاتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز