سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی باراک ئۆباما و سه‌رۆکی ڕووسی دمتری مێدڤێدێڤ له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی ڕێـکخراوی هاوکاری ئابوری ئاسیا- پاسفیک ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه کۆبوونه‌وه بۆ وتووێژکردن سه‌باره‌ت به ڕێـکه‌وتننامه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی و کۆبوونه‌وه‌ی ناتۆ و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا دووباره ڕژدبوونی خۆی ڕاگه‌یاند بۆ مۆرکردنی ڕێـکه‌وتنی که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی که به START ی نوێ ده‌ناسرێت، ئه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌کی ناو‌کی ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا به ڕێژه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر که‌مده‌کاته‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌و کۆنگرسی ئاگادارکردۆته‌وه که‌وا په‌سه‌ندکردنی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی سـتارت له سه‌روو کارنامه‌ی ڕێبهرایهتیـیهکهیهتی.
هه‌ردوو سه‌رۆک له مانگی چوار ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی سـتارتیان مۆرکردووه، وه‌لی هێشـتا په‌رله‌مانی هه‌ردوو وڵات ڕێـکه‌وتنه‌که‌یان په‌سه‌ند نه‌کردووه.