کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا کۆبونه‌وه‌ی سێ لایه‌نه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان و پاکستانیان دوا خست. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێت ئه‌و دوا که‌وتنه به‌هۆی گۆڕانکاری سیاسییه له پاکستان‌دا. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا نیکۆ کۆلۆمباند ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌ی که له ڕۆژی شه‌ممه‌دا له‌لایه‌ن یارده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا پی جه‌ی کرۆلی ڕاگه‌یێنراوه ده‌ڵێت ئه‌و کۆبونه‌وه سێلایهنییهی که بڕیاربوو له 23 و 24 ی مانگی 2 دا له واشنتۆن ئه‌نجام بدرێت دوواخراوه.
به‌یاننامه‌که باس له‌وه‌ده‌کات که وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا په‌یوه‌سته به کاره‌کانی له ئه‌فغانستان و پاکستان و ئه‌و کۆبونه‌وه سێ لایهنییهش زۆر گرنگه.
کراولی ڕاشیگه‌یاندووه که کۆبونه‌وه‌یه‌کی تر کاری له سه‌ر ده‌کرێت له زوترین ده‌رفه‌تدا ئه‌نجام بدرێت.
هیچ هۆیه‌کی تر بۆ دواکه‌وتنی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه نه‌دراوه له‌وه زیاتر که له به‌یاننامه‌که‌دا ده‌ڵێت به‌هۆی گۆڕانکاری سیاسی له پاکستان.
ئه‌مه‌ش چه‌ند کاتژمێرێک پاش ئه‌وه بوو که وه‌زیری ناوخۆی پاکستان ڕه‌حمان مه‌لیک له ئیسلام‌ئاباد ڕایگه‌یاند هیچ که‌سێک به "ڕه‌یمۆند داڤیس"یشه‌وه له یاسا گه‌وره‌تر نییه. هیچ پێشنیازیك بۆ دانه‌وه ده‌ستی ئه‌و دیپلۆماته ئه‌مه‌ریکاییه تاوتوێ نه‌کراوه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ڤیدیۆیه‌ک له سه‌ر ئینترنێت بڵاوبوبووه‌وه که لێکۆڵینه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی پاکستان له‌گه‌ڵ ده‌یڤس نیشان ده‌دات.
لیكۆلهر لێی ده‌پرسێت تۆ بۆ کۆنسۆڵییهی گشتی له لاهور کار ده‌که‌یت؟ ڕهیمۆندیش ده‌ڵێت من ته‌نها وه‌کو ڕاوێژکار کار ده‌که‌م.
شایانی باسه ده‌یڤس دوو هه‌فته له‌مه‌و به‌ر له لاهور ده‌ستگیر کرا پاش ئه‌وه‌ی گوایه دوو پیاوی پاکستانی کوشتووه. به‌رپرسی پۆلیسی لاهور به بکوژێکی خوێن سارد ناوی بردووه. کاربه‌ده‌ستان هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کردووه ئایه بۆ ده‌یڤس ده‌مانچه‌ی پڕی له نێو هاووڵاتیاندا پێ بووه.
ده‌یڤس ده‌ڵێت ئه‌وه به‌رگری له‌خۆی کردووه له دژی دوو جه‌رده‌ی چه‌کدار. به‌ڵام له ڕۆژی هه‌ینی 11 ی مانگی دوو دادگا بڕیاری دا تا 14 ڕۆژی تریش ده‌ستبه‌سه‌ر بێت.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ده‌یڤس پێویسته یاسای پاراستنی دیپلۆمات بیگرێته‌وه‌و ده‌ست به‌جێ ئازاد بکرێت.