کرێکاران له که‌نداوی مه‌کسیک وان له هه‌وڵ و کۆششی سه‌ختی بێ‌وچان بۆ سنووردارکردنی ئه‌و نه‌وته خاوه‌ی له راده‌به‌ده‌ره‌ی رژاوه و ده‌ڕژێته نێو ئاوی ده‌ریا، ئه‌و نه‌وته‌ش وا گه‌یشتوه‌ته شوێنی زینده‌وه‌رانی ئاوی به درێژایی که‌ناره‌کانی باشووری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
ئه‌ندازیاران سه‌ر به دامه‌زراوه‌ی BP دوێنێ ئامێرێکیان له شێوه‌ی ژوورێکی گومه‌زی شێوازدا، بۆ ژێر ئاوه‌که‌یان شۆڕکرده‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ لابردنی نه‌وتی خاوی بیری ژێر ئاوه‌که، ئه‌وه‌ی ڕۆژانه به سادان هه‌زار لیتر نه‌وتی خاوی لێدهڕژێته نێو ئاوه‌که، له‌و ده‌مه‌وه‌ی سه‌کۆی هه‌ڵهێنجانی نه‌وته‌که له هه‌فته‌ی رابردوودا ته‌قیوه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی نه‌وتی به‌ریتانی ده‌ڵێن هه‌تا هه‌فته‌ی داهاتوو، ئه و ژووره گومهزیـیه شێوازه‌ی شۆڕکراوه‌ته‌وه خواره‌وه و ئاماده ده‌بێت نه‌وتی لێچووی بیره بگوێزێته‌وه بۆ ناو کهشتیـیهک له‌سه‌ر ئاوه‌که.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، ئه‌مه یه‌که‌مین جاره ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیایه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌کار بهێنرێت و به قوڵایی یه‌ک کیلۆمه‌تر و نیو بخرێته نێو ئاوه‌وه. به‌ڵام هاوکات ده‌یڤد نیکۆلاسی وته‌بێژی کۆمپانیای BP ده‌ڵێت، کۆمپانیای ناوبراو ناتوانێت کاریگه‌ری ئامیری سنووردارکردنی نه‌وتی ڕژاوی نێو ده‌ریا مسۆگه‌ر بکات.