حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت کۆمپانیای برتیش پـترۆلیۆم BP له‌وانه‌یه ده‌سـتبکات به‌وه‌ی که بتوانێت دوو ئه‌وه‌نده زیاتر نه‌وت له لووله شـکاوهکهی بیره نه‌وته‌که‌ی که‌نداوی مه‌کسیک کۆبکاته‌وه.
ئه‌دمیراڵ ثاد ئێڵن ڕۆژی هه‌ینی گوتی BP ده‌یه‌وێت که‌شـتی قه‌باره گه‌وره‌تر و لووله‌ی نه‌رم به‌کاربهێنێت و هه‌روه‌ها قهپاغێـکی زیاتر جێگیر له‌سه‌ر شوێنه شـکاوهکه دابنێت. گوتیشی دابینکردنی ئه‌م که‌لوپه‌لانه زیاتر له مانگێـکی ده‌وێت.
ثاد ئێڵن ده‌شڵێت به‌م ڕێـگه‌یه کۆمپانیای BP ده‌بێت بتوانێت ڕۆژی 50 هه‌زار به‌رمیله نه‌وت کۆبکاته‌وه، که له ئێسـتادا ده‌توانێت ته‌نها ڕۆژی 28 هه‌زار به‌رمیل کۆبکاته‌وه.
به‌پـێی دواهه‌مین زانیاری که له لایه‌ن برتیش پـترۆلیۆمهوه بڵاوکراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌که‌وێت له ماوه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردوو 15 هه‌زار و 400 به‌رمیل نه‌وت کۆکراوه‌ته‌وه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما به ته‌له‌فون قسه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن بکات سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه و چۆنێتی کاردانه‌وه‌ی BP .
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش سه‌رۆک ئۆباما جارێـکی دیکه سه‌ردانی که‌نداوی مه‌کسیک ده‌کات، به‌مه‌ش ده‌بێته چواره‌مین سه‌ردانی بۆ ناوچه‌که له‌وه‌تای ئه‌م کاره‌سـاته ڕوویداوه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما داوای له به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای کۆمپانیای BP کردووه ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له کۆشـکی سـپی ئاماده‌بن، به‌ڵام تا ئێسـتا ڕوون نیـیه ئایا تۆنی هه‌یوارد به‌ڕێوه‌به‌ری گشـتی BP ئاماده‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه ده‌بێت یان نا.