پـۆلیس له شـاری پـۆرتلاند له سـتانی ئۆرگنی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوا له سه‌دان خۆپـیشـانده‌ری سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی داگیرکردنی واڵ سـتریت ده‌کات هه‌تا مه‌یدانێـکی سه‌ره‌کی شـاره‌که جێبهێڵن یان ئه‌وه‌تا ده‌شێت ناچاربکرێن به زۆر پـێـیان چۆڵ بکه‌ن.
وێنه‌کان له‌و مه‌یدانه‌وه نیشـان ده‌ده‌ن پـۆلیس ڕیزیان به‌سـتووه و ئاماده‌ن بۆ هه‌نگاونان له‌و بڕیاره‌ی داویانه، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتێـکی شـاری پـۆرتلاند هیوای خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی ده‌شێت خۆ لابدرێت له هه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی توندوتیژئامێزدا.
ئه‌م خۆپـشـاندانانهی پـۆرتلاند به‌شێـکه له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه که له سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریکا له دژی نایه‌کسـانی ئابوری ده‌یکات له‌وه‌تای له مانگی نۆی ڕابردووه‌وه له شـاری نیویۆرکه‌وه دهستیپـێـکرد.