براک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاگاهی ده‌رئه‌نجامی خراپی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان داوه ، وه‌ک به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌کانی سو‌و ، ئه‌گه‌ر بێت و وڵاته‌که له‌مه‌ڕ به‌ڵێنه دارایـیه‌کانی دوابکه‌وێت .
ئه‌مڕۆ له کۆشکی سپی ، سه‌رۆک ئۆباما به په‌یامنێرانی گووت که هه‌موو رابه‌رانی کۆنگرس خواستی خۆیان دووپاتکردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به دڵنیابوونیان له‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌رگرتنی قه‌رزی وڵات دوانه‌که‌وێت. به‌ڕێز ئۆباما گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌رفه‌تێکی بێهاوتای له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ی کارێکی مه‌زن ئه‌نجامبدات بۆ ئه‌وه‌ی دارایی وڵات بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ یان زیاتر سه‌قامگیر بکات.
سه‌رۆک ئۆباما له دووهه‌مین سازدانی کۆنفرانسی هه‌واڵی خۆیدا له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ ئه‌م لێدوانه‌ی دا، ئه‌مه‌ش دوای چه‌ندان رۆژ له وتووێژکردنی له‌گه‌ڵ کۆماریـیه‌کان ، ئه‌وه‌ی که پێشهڕهویهکی که‌می به‌رچاوی لێکه‌وتووه‌ته‌وه له‌سه‌ر گه‌یشتن به رێکه‌وتنێک به‌ر له دوامۆڵه‌تی ئه‌وه‌ی وا به‌خێرایی نزیک ده‌بێته‌وه و دووی مانگی داهاتووه.