وەزارەتی دەرەوەی سوید وتی ئەو دانوستانانەی کە ڕۆژی دووشەممە لەنزیک ستۆکهۆڵم بەڕێوەچوون و نوێنەرانی هەریەک لە وڵاتانی کۆریای باکوور و کۆریای باشوور و ئەمەریکا بەشداریان تێداکرد، بنیادنەرانە بوو.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی سوید وتی " دانوستانێکی بنیادنەرانە ئەنجامدرا و گفتوگۆ کرا لەسەر دوایین پێشهاتەکانی نیمچە دوورگەی کۆریا و دروستکردنی متمانە و گەشەپێدانی ئابووری و هاریکارییەکی درێژخایەن لەنێوان وڵاتانی ناوبراودا."
هەریەک لە نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کۆریای باکوور ستیڤن بایگۆن و نوێنەری کۆریای باشوور دو هۆن و جێگری وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور چوی سون و بەشداریان لە دانوستانەکانی سویددا کرد.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز