ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ڕێـگه‌ی په‌ره‌دان به کرداری نهێنی له هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و قۆچی ئه‌فریقا داوه بۆ له‌ناوبردنی ڕێـکخراوه تێرۆریسـتیـیه‌کان له‌م هه‌رێمانه.
سێشه‌ممه ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریکا گوتیان سه‌رۆکی ناوه‌ندی سه‌رکردایه‌تی ئه‌مه‌ریکا جه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تریه‌س له مانگی نۆی سـاڵی ڕابردوو فه‌رمانێـکی نهێنی مۆرکردبوو که ڕێـگه به هێزی ئه‌مه‌ریکایی هی کرداری تایبه‌تی سه‌ربازی ده‌دات بۆ وڵاتانی دۆست و نه‌یار له هه‌رێم وه‌ک ئێران و عه‌ره‌بسـتانی سـعودی و یه‌مه‌ن و سـوماڵیا به‌ڕێبکرێن.
ئه‌م زانیاریـیه یه‌که‌م جار له لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز بڵاوکرایه‌وه. فه‌رمانه‌که هه‌روه‌ها ڕێـگه‌ی ئه‌رکی تایبه‌تی چاودێریکردن ده‌دات که ده‌توانێت یارمه‌تی هێرشی له‌شـکری له ناو ئێران بدات ئه‌گه‌ر بێت و گرژی سه‌باره‌ت به پـرۆگرامی ناو‌کی ئه‌م وڵاته په‌ره بستێنێت.
کاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا به نیویۆرک تایمزیان گوتووه فه‌رمانی نوێ ڕێـگه‌ی کرداری سه‌ربازی نهێنی ده‌دات. ده‌شڵێن ئامانجی ئه‌م پـرۆگرامه دروسـتکردنی تۆڕ و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایشی خۆجێییه که ده‌توانێت خزه بکاته ناو ئه‌لقاعیده و ڕێـکخراوه میلیتانه‌کانی تر و پاشـان تێـکیان بدات و شـکسـتیان پـێبهێنێت یانیش ته‌فروتونایان بکات.