بۆمبێـک له ده‌ره‌وه‌ی ئۆفیسی دیپـلۆماسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له شـاری به‌نغازی لیبیا ته‌قیوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده بۆمبه‌که هیچ زیانی گیانی لێـنه‌که‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام نیگه‌رانیـیه‌کانی سه‌ر باری سه‌قامگیری وڵاته‌که‌ی زیادکرد له‌و ده‌مه‌ی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنێـکی مێژوویی ئاماده‌ده‌کات.
کاربه‌ده‌سـتێـکی ئه‌مه‌ریکایی له لیبیا که نه‌یویست ناوی خۆی ئاشـکرا بکات، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوتی بۆمبه‌که شه‌وی سێشه‌ممه ته‌قیوه‌ته‌وه و ده‌رگای پـێشه‌وه‌ی ئۆفیسه‌که تێـکشـکاندووه، به‌ڵام هیچ زیانێـکی به باڵه‌خانه‌که نه‌گه‌یاندووه.
ئه‌م ڕووداوه له کاتێـکدا بوو که دوو هه‌فته ماوه یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی ئازادانه له‌و وڵاته‌دا سـازبکرێت له‌وه‌تای له سـاڵی 1969 موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ڕێبه‌ری پـێشـوو له کوده‌تایه‌کدا ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌که‌دا گرتبوو.
بڕیاره 19 ی ئه‌م مانگه پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که به‌ڕێوه‌بچێت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانێـکی 200 ئه‌ندامی تاوه‌کو هه‌ستێت به نووسینی ده‌سـتوری نوێی وڵاته‌که و هه‌روه‌ها پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی نوێ.