سه‌رۆک ئۆباما ئاگاهی دایه ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی که ده‌بێت هێرشی هێزه‌کانی بۆ سه‌ر گه‌لی لیبیا ڕابگرێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا دووچاری کرده‌ی له‌شـکری ده‌بێت.
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی به کاتی واشنتن سه‌رۆک ئۆباما له کۆشـکی سـپی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا خانم هێله‌ری کلنتن به‌ره‌و پاریس ده‌ڕوات بۆ به‌شـداریکردن له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر لیبیا که ڕۆژی شه‌ممه ئه‌نجام ده‌درێت به مه‌به‌سـتی هه‌ماهه‌نگیکردن له کاردانه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌رامبه‌ر لیبیا.
سه‌رۆک ئۆباما هۆشـداری دا که‌وا ڕه‌نگه به هه‌زاره‌ها که‌س گیانیان له‌ده‌سـتبده‌ن ئه‌گه‌ر بێت و به‌ڕێز قه‌زافی هێزه‌کانی ناچار نه‌کات له شوێنی به‌هێزی سه‌رهه‌ڵـداوان بکشێنه‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێزی زه‌مینی خۆی له‌سه‌ر خاکی لیبیادا بڵاوناکاته‌وه ، به‌ڵام یارمه‌تی هاوپه‌یمانانی ده‌دات له سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی فڕین له‌سه‌ر چه‌ند به‌شێـکی لیبیا ئه‌گه‌ر پـێویست بکات.