له یه‌که‌مین گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆیان له ماوه‌ی 18 مانگدا، وتووێژه‌کانی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باکور سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له نیویۆرك ده‌ستپێکرد.
دیبلۆماتانی کوریای باکور گه‌یشتنه نوسینگه‌ی ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا له‌و شوێنه‌ی ستیڤن بۆسوورثی نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا پێشوازی لێکردن.
به‌ڵام هێچ لایه‌کیان بۆ په‌یامنێران نه‌دوان که له ده‌ره‌وه‌ی نوسینگه‌که گردبووبوونه‌وه.
کیم کی گوانی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه که ڕێبه‌رایه‌تی لایه‌نی کۆریا باکۆر ده‌کات ئومێدیکی زۆری هه‌بوو به‌و دوو ڕۆژ کۆبوونه‌وه‌یه له سه‌ره‌تای گه‌یشتنی بۆ نیویۆرك له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا. و گوتی ئێستا کاتی ئاشتبوونه‌وه‌ی هه‌موو وڵاتان هاتووه.
به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکا زیاتر دوودڵ بوون و گوتیان ده‌یانه‌وێت بۆیان ڕوونبـبێتهوه که ئایا کۆریای باکور ده‌یه‌وێت به‌ڵێنه‌کانی ساڵی 2005 ی به‌جێبهێنێت یان نا بۆ ڕاگرتنی پرۆگرامی ناو‌کی له به‌رامبه‌ر یارمه‌تی و سوودی دیپـلۆماتی.
کۆریا باکور هه‌وڵ ده‌دات وتووێژه‌کانی شه‌ش وڵاتان سه‌باره‌ت به‌و پرۆگرامانه ده‌ستپێبکاته‌وه دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2008 دا له‌و وتووێژانه‌دا هاته ده‌ره‌وه.