سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهو گه‌یشـتۆته واشنتن بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما. ڕه‌نگه وتووێژه‌که گرژی پـێوه دیاربێت پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێز نه‌تانیاهو به توندی ڕه‌خنه‌ی له تێبینییه‌کانی سه‌رۆک ئۆباما گرت ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سـنووری ئایندهی ئیسرائیل دابووی.
ڕۆژی هه‌ینی ڕێبه‌ری ئیسرائیل گه‌یشته واشنتن، واته ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێز ئۆباما گوتی پـێویسته سنووره‌کانی ئیسرائیل له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و هێڵانه بێت که به‌ر له شه‌ڕی شه‌ش ڕۆژه‌ی سـاڵی 1967 دا هه‌بوون، به‌ڵام به هه‌ندێـک مه‌رجه‌وه. گوتیشی مه‌رجه‌کان وه‌کو قایل بوونی هه‌ردوولایان به لێخۆشبوو‌ن له زه‌وی بۆ یه‌کتری له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان دان به‌و سـنوورهدا بنێن که شیانی هه‌یه له ئاینده‌دا له نێوانیاندا دابمه‌زرێت و هه‌روه‌ها ئاسایشی بـپارێزن. سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند له میانه‌ی وتارکه‌ی سه‌باره‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان که هه‌وڵ بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـک بۆخۆیان ده‌ده‌ن لێـدوانه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆبامایان پـێباش بوو، به‌ڵام به‌ڕێز نه‌تانیاهو به توندی ڕه‌خنه‌ی لێـگرت و گوتی هێڵه‌کانی سـاڵی 1967 بۆ ئیسرائیل جێی قبوڵ نیـیه، چونکه به‌پـێی ئه‌و هێڵانه ده‌بێت ئیسرائیل له هه‌ندێـک ناوچه له که‌ناری ڕۆژئاوا بکشێته‌وه که له ده‌می شه‌ڕه‌که‌دا ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گیرا و ئێسـتا نیشته‌جێی خه‌ڵـکی ئیسرائیلی لێـیه.
یاریده‌ده‌رێـکی به‌ڕێز نه‌تانیاهو ڕۆژی هه‌ینی گوتی کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیل وه‌ها هه‌ست ده‌که‌ن واشنتن له‌و ڕاستیـیانه تێناگات که دووچاری ئیسرائیل ده‌بێت.