جه‌نه‌ڕاڵ ئۆدێرنۆ فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق ده‌ڵێت ڕه‌نگه له پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق له سـاڵی 2011 پـێویست به هێزی ئاشـتی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ببێت بۆ پاراسـتنی ئاسایش له ناوچه ناکۆکی له‌سه‌ره‌کانی باکوری وڵاته‌که.
له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ ئه‌سۆشێتد پـرێس جه‌نه‌ڕاڵ ڕه‌ی ئۆدێرنۆ گوتی ئه‌گه‌ر تا کۆتایی سـاڵی داهاتوو که هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق ده‌کشێنه‌وه گرژیـیه‌کانی نێوان کورد و عه‌ره‌ب خاو نه‌بنه‌وه، ئه‌وا ڕه‌نگه هێزی ئاشتی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان یه‌ک له بژاره‌کان بێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا گوتی ئه‌و هیواداره پـێویست به هێزی له‌و جۆره نه‌کات.