وه‌زیری نوێی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لیۆن په‌نێتا گه‌یشـتووه‌ته به‌غدای پایته‌خت و ده‌ڵێت ئه‌و نیازی هه‌یه گوشـار بخاته سه‌ر ڕێبه‌رانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ن ئایا ده‌یانه‌وێت هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له پاش کۆتایی سـاڵی 2011 له وڵاته‌که‌یاندا بمێنێته‌وه یان نا.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌ڕێز په‌نێتا له ئه‌فغانسـتانه‌وه گه‌یشـته پایته‌ختی عێراق که ئه‌مه‌ش یه‌که‌م سهردانێـتی بۆ ئه‌و دوو وڵاته له‌وه‌تای له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه پـۆستی وه‌زیری به‌رگری گرته ده‌ست. لیۆن په‌نێتا به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و عێراق به‌ڕێبکه‌وێت له بنکه‌یه‌کی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان به په‌یامنێرانی گوت ئه‌و هانی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی و کاربه‌ده‌سـتانی دیکه‌ی عێراق ده‌دات بڕیارێـک له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بده‌ن.
چاوهڕواندهکرێت ئه‌و 46 هه‌زار سه‌ربازه‌ی ئه‌مه‌ریکا که له عێراقدا ماونه‌ته‌وه هه‌تا 31 ی مانگی دوازده بکشێنه‌وه به‌پـێی ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ی له سـاڵی 2008 له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا مۆرکرا. به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا و عێراق نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به تواناکانی حکومه‌تی عێراق له پاراسـتنی باری ئاسایشی وڵاته‌که له پاش کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.